|
|
|
ئاشكرابوونی دزە نادیارەكە
|
ئاشكرابوونی دزە
نادیارەكە
هەر دوای ماوەیەك لە كاركردن (سەردار) بووە جێی
متمانەی (جەبار)ی خاوەن كارگە و هەموو حیسابات و
دارایی كارگەكەی كەوتە دەست.
(خالید) زۆر ئیرەیی بە (سەردار) دەبوو بۆیە لێی كەوتە
پیلاندانان تا تووشی بەڵایەكی بكات
پیاوێكی وەفادار و چاودێر
(جەبار) ساڵانێك بوو كارگەیەكی ئاسنگەری هەبوو ئەو بەر
لەوەی كارگەكە دابنێت, خۆی شاگردە ئاسنگەر بوو، لە
بەیانییەوە خەریكی كاركردن دەبوو، تا بەرەبەرەی
ئێوارە.
نزیكەی 7 ساڵان بەدڵ و بە گیان خەریكی كاركردن بوو
ئەوسا توانی لەگەڵ خاوەن كارگەیەك بە هاوبەشی كاربكات
پاش ئەوەی ئیشەكەی لە برەودان دەبێت سەرمایەك بۆ خۆی
كۆدەكاتەوە كارگەیەكی بچووك بۆ خۆی دادەنێت و خەریكی
كارەكەی دەبێت لەو ماوەیە ئیشی زۆر دەبێت و بە تەنیا
ناتوانێ ئەو هەموو كارە راپەڕینێ بۆیە لە دووی
پەیداكردنی شاگردی چاك و دەستپاك دەبێت تا یارمەتی
بدات.
ئەوە بوو رۆژێك كوڕێكی گەنج دێتە كارگەكەی و داوا
دەكات كاری پێبكەن، بەهەر دەستهەقێكیش بێت رازی دەبێت،
كاتێك (جەبار) لێی دەپرسێ ئاخۆ پێشتر كاری كردووە یان
نە، هەروەها كەسوكاری كێن ئەویش لە وەڵامدا دەڵێ بەڵێ
كارم كردووە و زۆریش باش كاری ئاسنگەری دروستكردنی
دەرگا و پەنجەرە دەزانم، بەڵام بێ كەسم و شوێنم نییە
بەهەر حاڵ ئەویش رازی دەبێ پێی دەڵێ كە بەیانی بێتە
سەر كار بۆ بەیانی زوو ئەو كوڕە گەنجە كە ناوی
(سەردار) دەبێ، دێتە سەركار و دەست بە ئیش دەكات.
كاتێك (جەبار) ئیشی دەداتێ، تەماشا دەكا گەلێك لێزان و
دەسترەنگینە، بۆیە زۆری پێخۆش دەبێ كە وەستایەكی وەها
دەستڕەنگینی دەستكەوتووە ئێوارە كە دەست لە كار
هەڵدەگرن، ئەویش رۆژانەكەی پێدەدات و (سەردار) یش
دەڕوات چەند رۆژێك بەمشێوەیە دەڕوا ئێوارەیەكیان
(جەبار) لێی دەپرسێ و دەڵێ ئەرێ (سەردار) تۆ شەوان
لەكوێ دەخەوی، ئەویش دەڵێ لە ماڵە مامێكم دەخەوم
لەسەربان ژوورێكیان هەیە بەتاڵە داویانە بە من.
(جەبار)یش پێی دەڵێ باشە بۆ نایەتە كارگە و بۆ خۆت لە
نووسینگەی كارگەكە بخەوی باشتر نییە (سەردار) بەو
قسەیە شاگەشكە دەبێ و مەمنوونیشی دەبێ ئیتر نووسینگەی
كارگە دەبێتە مەنزڵگای لەمەودوای (سەردار) بەمشێوەیە
چەند ساڵێك دەگوزەرێنن و (جەبار) چەندین جار
هەقدەستەكەی بۆ زیاد دەكات و ژیانێكی باش بۆ (سەردار)
دابین دەكات پاشان هەرچی دارایی و پارەوپولی قازانج و
سەرمایەی كارگە هەیە دەیخاتە بەردەستی و ئەو رێكیان
دەخست.
دیارنەمانی پارە و داراییەكانی كارگە
جگە لە (سەردار) ، چەند شاگردێكی تریش پێكەوە لە
كارگەكە كار دەكەن. یەكێ لە شاكردەكان كە ناوی (خالید)
دەبێ گەنجێكی سەرەڕۆیی هەڵەشە و سەر بە ئاژاوە دەبێ،
پتر لە ساڵێك لە كارگەكەیان كاری دەكرد كە دەیدیت
(سەردار) جێگەی بڕوا و متمانەی خاوەنی كارگەیە لە
دڵەوە ئیرەیی پێدەبات.
(سەردار) زۆر لە (خالید) نارەحەت بوو، دەیزانی كەسێكی
پەسەند نییە و رەنگە رۆژێك لە رۆژان كێشەیەكی هەر بۆ
دروست دەكات (سەردار) ببووە جێی بڕوای (جەبار)ی خاوەن
كارگە بۆیە هەرچی كاروباری بەڕێوەبردن و دارایی كارگە
هەبوو خستبوویە ئەستۆی سەردا ئینجا كاتێك (سەردار)
خەریكی ئیشەكانی خۆی دەبوو (خالید) هەوڵی دەدا بزانێ
پارەكان لە كوێ دادەنێ و چۆنیان هەڵدەگرێ چەندین رۆژ
خەریكی چاودێری (سەردار) بوو ئەو فێر بوو ئیدی
وردەوردە دزی لە حساباتی كارگە بكات و بێ ئەوەی كەسیش
پێبزانێت. دوو هەفتە بوو كە (سەردار) پارەكانی دەژمارد
دەیدیت كەمی كردووە، بەڵام نەیدەزانی هۆی كەمبوونی
پارەكان چییە لەولاشەوە (خالید) خۆی ئەو پێنجشەمەی كە
(جەبار)ی خاوەن كارگە هاتە كارگە بۆ دیاریكردنی بڕی
خەرجی و قازانجەكانی كارگە، چووە لای بە شێوەیەك بێ
ئەوەی بهێڵێ (سەردار) یش پێی بزانێ داوای لێكرد كە لە
نووسینگە دەیەوێ قسەیەكی بە نهێنی پێ بڵێ كە چوونە
ژوورەوە و (خالید) پێی گوت كاك (جەبار) دەمەوێ شتێكت
پێ بڵێم، ماوەیەك دەبینم (سەردار) گیرفانی پڕ پارەیە
كە لە رۆژانەی خۆی زۆر زیاترە بەردەوامیش بە كەیفی خۆی
پارە خەرج دەكات هەر ئیشێكیش كە تەواو دەبێ ئەو كە
پارەی ئیشەكە وەردەگرێ بەشێكی لە حیسابەكە دەدزێتەوە و
لای خۆی هەڵێدەگرێ و نایخاتە ناو قاسەكەوە. رۆژانەی
خۆی و ئەو پارەیەی كە هەڵیدەگرێتەوە لە یەكێ لە
چەكمەجەكانی دادەنێ. من ئەو شتانەم بە چاوی خۆم بینیوە
بۆیە پێتی دەڵێم (جەبار) لەو قسانەی (خالید) سەری
سوڕما، باشە ئەو ماوەیە كە (سەردار) لە كارگە بووە و
پاشان حسابات و دارایی و بەڕێوەبردنی كارگەی
پێسپێردراوە، بۆچی شتێكی وەهای نەكردووە، بۆ ئێستا
دەیكات تۆ بڵێی راست بێ.
دواجار راستییەكەی دەركەوت
(جەبار)ی خاوەن كارگە بەمشێوەیە چۆنییەتی ئاشكرابوونی
دزی راستەقینە و نهێنی مەسەلەكەی بۆ باس كردین و گوتی:
كە (خالید) ئەو قسانەی گوت منیش پێمگوت باشە ئافەرین
شتێكی چاكت پێگوتم با لە نێوان خۆمان بێ و كەس پێی
نەزانێت دوای ئەوە هیچ قسەیەكم نەكردووە و بە (سەردار)
یشم نەگوت كە حساباتەكانمان لێكدایەوە (سەردار)
هەڵوەستەیەكی كرد و رەنگ و رووی گۆڕا پێمگوت چی بووە
ئەوە بۆچی شپرزە بووی گوتی هیچ لە گۆڕیدا نییە بەڵام
نزیكەی چارەگی پارەی ئیشكردن دیار نەبوو كە لێم پرسی
ئەی كوا تەواوی پارەكان گوتی هەندێ قەرزمان ماوە جارێ
وەرماننەگرتۆتەوە لەو قسەیە گومانێكم لا دروست بوو،
بەڵام نەمدەزانی مەسەلەكە چییە بڕیارمدا پێش ئەوەی هیچ
گومانێك لە (سەردار) بكەم یەك دوو جار تاقی بكەمەوە
ئەوە بوو پارەم لەلای دادەنا و خۆم لێ بێدەنگ دەكرد،
تا كۆن بێ و وابزانێ كە لە بیرم چۆتەوە بەڵام نەخێر
بەبیری دەهێنامەوە و لەگەڵ ژماردنی پارەكان ئەویشی
دەدامەوە ئەمجارە هەندێ پارەم لەناو قاسەكەدا دانا،
ئەمیش هەر وەك جاران راستگۆیانە لێی دەرچوو (سەردار)
شپرزە و شێوا و لە شەرمان نەیدەویست باسی مەسەلەكەم لە
گەڵدا بكات. ئەمجارە (خالید)م تاقیكردەوە بینیم پارە
دەبات و فێڵیش دەكات چەندین جارم دووبارە كردەوە هەر
دەستپاك دەرنەچوو. هەر بۆ تاقیكردنەوە هەفتەیەك پشووم
دایە (خالید) و لە كۆتایی هەفتە حساباتمان هێنایە گۆڕێ
تەماشامان كرد فلسێكیش كەمی نەكردووە ئینجا (سەردار)
باسی مەسەلەكەی بۆ كردم و گوتی كاك (خالید) ماوەیەكە
پارە و حساباتمان لە كورتی دەدات، تەنیا ئەو هەفتەیە
نەبێ نازانم مەسەلەكە چییە و شەرمیشم كردووە تا ئێستا
بۆتی باس بكەم ئیتر منیش لێمپرسی نێوانت لەگەڵ (خالید)
چۆنە ئەویش گوتی نێوانمان ئاساییە و هیچ گرفتێكم نییە
لە گەڵیدا ئەوەندە نەبێ پێشتر چەند جارێك دەیگوت تۆ بۆ
كێ خۆت ماندوو دەكەی بەسە ئەوەندە كاركردنە و كێ منەتی
پێیە وەرە بڕە پارەیەك بۆ خۆت كۆ بكەوە و پێی بڕۆ
ئەوروپا، كە دیتم دووبارە و سێ بارە دەكاتەوە، دواجار
پێمگوت چیتر ئەو قسانە نەكەی، دەنا ناهێڵم یەك رۆژی تر
لێرە بمێنییەوە.
(جەبار) بەردەوام دەبێ لە گێڕانەوەی باسەكە و دەڵێ
ئیتر من گومانی تەواوم كەوتە سەر (خالید) بەڵام
بڕیارماندا هەردووكمان پێكەوە تاقیبكەینەوە هەر یەكە و
بە جیا ئیدی كە تاقیمان كردەوە دەركەوت دزی راستەقینە
خۆیەتی، بۆیە بڕیارمدا تەسلیمی بنكەی پۆلیس بكەم بەڵام
(سەردار) بۆی پارایەوە و تكای لێكردم كە وانەكەم بەڵكو
هەر دەریبكەم و بەس. ئیدی ئەمە (سەردار) و ئەمەش
(خالید) بۆیە بە دەركەوتنی دزی راستەقینە و دەستپاكی
(سەردار) هێندەی دیكە ئەو مرۆڤە پاك و بێگەردەم لەلا
خۆشەویست بوو هەموو جارێكیش دەمگوت سەد خۆزگە كوڕی
راستەقینەی خۆم بوایە.

|
|
سهرچاوهی مهڵپهری
گوڵان مێدیا |
07.07.2008 |
رێکهوتی بڵاوکردنهوه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مهڵپهری
قوبادی :: |
تکایه ئهگهر نوسینهکانی سهرهوهتان بۆ
ناخێنرێتهوه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیتهرهکهت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|