»ده‌سپێك

»گۆرانی کوردی
»ڤیدیۆ کلیپ
»که‌شکۆڵ
»شاعیران
»سروودی نیشتیمانی
»ناوی کوردی
»نوکته‌
»دابه‌زاندن
»وێنه‌
»به‌سته‌ر
راسته‌وخۆ له‌ رادیۆ نه‌وا

کوردسات تیڤی

کوردستان تیڤی

تیشك تیڤی

رۆژ تیڤی

زاگرۆس تیڤی

کۆمه‌ڵه‌ تیڤی

رۆژهه‌ڵات تیڤی

ڤین تیڤی

نه‌ورۆز تیڤی

کوردستان و کورد

هاوڵاتی

په‌یامنێر

کوردیشه مێدیا

سبێی

ئاوێنه‌

کوردستان نیوس

یسلام په‌یك

گوڵان

خه‌بات

ده‌نگی میزۆپۆتانیا

ده‌نگی زایه‌ڵه‌

ده‌نگی ڤوا

ده‌نگی خاك

  میوان له‌سه‌ر هێڵ
  ژماره‌ی سه‌ردانه‌کان
 
 

  ئەو نهێنییەی شوعلەی بە تەڵاقداندا
ئەو نهێنییەی شوعلەی بە تەڵاقداندا
مەسەلەی كوشتنی ئافرەت لەسەر نامووسپارێزی و شوشتنەوەی شورەیی دیاردەیەكی بەربڵاوە لەو كۆمەڵگا داخراوانەی كە تابینە قاقا نوقمی دابورترادسیۆنی سیۆسۆلۆژی و جڤاكین جا ئەو كەسانەی بڕوایان بەو جۆرە سزایە هەیە لە دژی ئافرەت لە مومارەسەكردنیدا هیچ جوداییەك ناكەن لەنێوان كچ و ژندا، و بەبێ رەچاوكردنی پێوەر و پێوانگە یاسایی و شەرعییەكان راستەوخۆ خوێنی كچ و ژنەكانیان دەڕێژن و خۆشیان بە پاڵەوانی سپی كردنەوەی رووی خێزانەكانیان دەزانن.. لە هەر وڵاتێكدا ئەگەر یاسا هەبێت هیچ كەسێك بۆی نییە بە یاسای دارستان بڕیاری مەرگ و كوشتن بەسەر ئافرەتدا بسەپێنێ، بەڵام كاتێ عەقڵی عەشایەری رەپێشی یاسا و ئایین دەكرێت و بە موقەدەستر دەزانرێ ئەودەم تاكی دواكەوتوو هەڵدەستێ بە كوشتنی ئافرەت و هەموو سنوورەكان دەبەزێنێ لەم رۆژانەدا كە بە سەفەرێك بەرەو سلێمانی دەرۆیشتم لەناو پاسەكەدا كە سەركەوتبووم برادەرێك كە هاوشانم دانیشتبوو رووداوێكی بۆ گێڕامەوە كە ئەو كاتەی ساڵی 2002 ماڵی لە تكریت بووە ئەم بەسەرهاتە لەوێ روویداوە بۆیە ئەویش بە ئەمانەتەوە بۆی گێڕامەوە.
نهێنی ژنهێنانم
نەشئەت ناوی ئەو پیاوەیە كە بەسەرهاتی خۆی و هاوسەرەكەی وەها گێڕاوەتەوە لەو كاتەی لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراوە و دواتر لە بەردەم دادوەردا نهێنییەكانی ژیانی خۆی بە تەواوی خستۆتە روو كە چۆن ژنی هێناوە و سەربووردەی ژیانی چۆن بووە و پاشان لە سەرچی ژنەكەی تەڵاقداوە.. نەشئەت دەڵێت: من جگە لەخۆم برایەك و دوو خوشكم هەیە و كوڕی گەورەی ماڵم باوكم خانەنشینی سەربازییە ساڵی 2002 ماڵمان باری كرد بۆ تكریت.. بەڵام ماڵی مامێكم كە خاوەن مەڕوماڵاتێكی زۆر بوو لە گوندێكی دەورووبەری ئەو شارە دەژیان منیش زۆر زۆر سەردانی ئەو گوندەم دەكرد چونكە زۆر خۆشیم بە ژیانی شاردا نەدەهات زیاتر حەزم لە كەشوهەوای گوند و خەوتن و ئیسراحەتی بن رەشماڵ بوو من هەرچەندە خوێندنم پێ تەواو نەكرا و نەشمدەتوانی هیچ كارێكی وابكەم كە خۆمی پێ بەڕێوەبەرم بۆیە.. بە باوكم گوت چیتر من ناتوانم لێرە بژیم و بڕیارمداوە بچمە لای ماڵی شێخ محەمەدی مامم، بەڵام باوكم سەرەتا زۆری لا ناخۆش بوو چونكە دەیگوت پیاوێك نەتوانێ كارێك بكات و خۆی بژێنێ سبەی رۆژیش كە ژنی هێنا دەبێتە پەند و ناتوانێ ماڵ و منداڵی خۆی بەڕێوە بەرێت بۆیە باوكم دەیگوت كوڕەكەم خۆت فێری پیشەیەك بكە تاسەر نابێ هەر چاوت لە دەستی من بێت بەڵام من تازە بڕیاری خۆم دابوو پێم خۆش بوو لەگەڵ حوسێنی ئامۆزامدا پیشەی شوانێتی بكەم بۆیە باوكم ئەمجارەیان رای خۆی گۆڕی و گوتی كەواتە دەبێت مونیرەی ئامۆزات بخوازی كە كچی شێخ محەمەدی مامم بوو ئیتر ئەوە بوو من چووم بۆ لادێ و مانگی جارێك دوو جاران سەرم لە ماڵی باوكم دەدایەوە ژیانێكی زۆر خۆشم لە گوندی بەسەر دەبرد ئەوەی راستی بێت تەماعیشم لە مونیرەی ئامۆزامدا هەبوو چونكە ئەگەر ئەوم خواستبایە هەر لە پاڵ مامدا دەژیام چونكە پیاوێكی دەوڵەمەند و دەسترۆ بوو رۆژان هاتن و رۆیشتن نازانم لەبەر چ هۆیەك بوو مونیرە ناڕازی بوو كە مێرد بە من بكات وگوتی من شوو بە ئامۆزا ناكەم چونكە وەك برای خۆم سەیری دەكەم ئەوەبوو منیش بە یەكجاری دەستم بەربوو تائەوەی مونیرە مێردی بە پیاوێكی تر كرد بەڵام من هەر لەماڵی مامدا مامەوە و شێخ محەمەدی مامم بەڵێنی پێدام كە خۆی ژنێكم بۆ بهێنێ.
رۆژێكیان من و ئەو كوڕەی ئامۆزام لەگەڵ مێگەلە مەڕەكەدا بووین كە چەند كیلۆمەترێك لە ئاوایی دوور دەكەوتینەوە بەخۆمان و مەڕەكەمانەوە بە لێواری رچەڕییەكدا دەڕۆیشتین كات دەمە و رۆژئاوابوون بوو لەناكاوێكدا گوێبیستی نرك و ناڵەی ئافرەتێك بووین كە زۆر بە كزی دەنگی دەهات من و ئامۆزاكەم شلەژاین و بە ئاراستەی دەنگەكەدا رۆیشتین تەماشامان كرد لەپاڵ قومەتە قەرسێلێكدا كچێك كەوتووە و خوێن لە گیانی دەتكێ و خەریكە دەمرێ ئێمەش چووینە سەر سەری من سەریم بەرز كردەوە كەچی ئەو هەر دەیناڵاند بە حوسێنی ئامۆزام گوت بڕۆ گوێدرێژەكە نزیك بكەوە و دەبە ئاوەكەی ناوی دەربێنە ئەوەبوو ئاوم بە سەروچاوی ئافرەتەكەدا كرد و هەندێكیشم كرد بە دەمییەوە و بە دوو سێ پارچە پەڕۆیەك برینەكانیم پێچا. پاشان ئافرەتەكە كەمێك لە هۆش وەبەر خۆی هاتەوە لێم پرسی خاتوون چی دەكەی لێرە و كێ وایلێكردووی هەر دەیگوت نازانم.. نازانم.. ئیتر من و حوسێنی ئامۆزام خستمانە سەر پشتی گوێدرێژەكە و من گوتم حوسێن من لە پێشدا بە گوێدرێژەكەوە ئەم ژنە دەگەیەنمە ماڵەوە تۆش وردە وردە لە دواوە مەڕەكان بهێنەوە تازە كارەكەمان وای لێهات دەبێ بگەڕێینەوە تاكو ئەم ژنە نەمردووە ئەوەبوو لە رێگادا پێم گوت ناوت چییە گوتی ناوم (شوعلەیە) و ماڵی باوكم لە تكریتە گوتم ئەی چۆن نازانی كێ وای لێ كردی گوتی ئەوەی راستی بێت ئەم بەیانییە لە كاتژمێر 8 تەوە كە لە ماڵ دەرچووم سواری تاكسییەك بووم تاكو بمگەیەنێتە بازاڕی گشتی كەچی ئەو شۆفێرە پیاوێكی ناپاك و نیاز پیس بوو دەرمانی بێهۆشكەری كرد لە لوتمدا و رێڕەوەی خۆی گۆڕی ئیتر من وەختێك بە هۆش هاتمەوە كابرای شۆفێر لە سەر سەرم راوەستابوو دەیویست تەعەددام لێ بكات بەڵام من هەر دەمقیژاند و هاوارم دەكرد بۆیە كابراش لە ترسان نەبادا كەسێك بەسەردا بێت هەروا هەڵیكێشایە چەقۆیەكی بچووكی گیرفانی سێ چەقۆی لێدام كە دوانی لە قۆڵم دا و یەكێكی تری لە رانم دا نەشئەت دەڵێت: منیش پێم گوت ئەی ئێستا ناتەوێ بچیتەوە ماڵی باوكت، لای كەسوكارەكەت گوتی نا نەخێر بە قوربانت بم مەمبەوە بۆ ماڵ چونكە باوك و براكانم خودا ناناسن و وادەزانن من رەدوو كەوتووم یەكسەر پارچە پارچەم دەكەن من حەز دەكەم ژیان لە ماڵی ئێوەدا بگۆزەرێنم منیش گوتم ئاخر خاتوون شتی وا چۆن دەبێت ئاخر دوایی باوك و براكانت تۆ لە ماڵی ئێمەدا بدۆزنەوە شكایەتمان لێدەكەن و سەرۆماڵمان تیا دەچێت بۆیە وا باشترە سبەینێ بتبەمەوە تكریت و خەبەری پۆلیسیش بدەین كە تۆ لەلایەن شۆفێرێكەوە ئەو كارەساتەت بەسەردا هاتووە كەچی شوعلە كە ئەو قسانەی منی دەبیست هەموو گیانی دەهاتە لەرزین و دەیگوت بیكە بە خاتری خودا كاری وا مەكە باوكم قەت ناتوانێ من بدۆزێتەوە من باوەژنم هەیە لە ماڵەوە ئەوەندەش حەز لە من ناكەن تاكو بە دوامدا وێڵبن پاشان گەر ئێوە من ببەنەوە باوكم و باوەژنم ئەوەندە بێ ویژدانن یەكەوراست تاوانەكە دەخەنە ئەستۆی ئێوە و منیش دەكوژن نەشئەت دەڵێت: كە ئەم قسانەم لە شوعلەی تەمەن 22 ساڵ دەبیست پڕ چاوانم فرمێسك دەبوون بەدەستی خۆم نەبوو وردە وردە خۆشەویستی ئەو كچە لەنێو دڵمدا چەكەرەی دەكرد هەستم پەلكێش دەبوو بۆ لای لە ناخەوە هەستێك پێی دەگوتم هەوڵبدە بیكەیتە هاوسەری خۆت ئەوەبوو لە كاتێكی درەنگی شەودا گەیشتینە گوند و هەر كە گەیشتینە ماڵی شێخ محەمەدی مامم بەو شەوە چی پێویست بوو بۆ شوعلە ئەنجامیاندا ئەوە بوو ئەو شەوە تا بەیانی بە ئارامی نووست بۆ سبەینەكەی شوعلە گوتی حەز ناكەم كەس بەو حاڵ و مەسەلەی من بزانێ چونكە قسە و قسەلۆك دەڕوات و لەوانەیە خزم و كەسم بمدۆزنەوە ئەو وەختە گێچەڵێكیش بە ئێوە بكەن ئەوەبوو شێخ محەمەدی مامم بڕیاریدا شوعلە وەكو كچی ئەو ماڵە تا هەتایە بمێنێتەوە تا ئەو رۆژەی دەچێتە رێگای خۆی رۆژان هاتن و رۆیشتن زۆرێك لە دراوسێكانی ماڵی مامم پرسیاری بوونی ئەو ئافرەتەیان لێ دەكردین كە كێیە و بۆچی ماوەیەك لەوێیە مامیشم دەیگوت ئەو ئافرەتە خزمی خۆمانە و ماوەیەكە تووشی بارێكی دەروونی بووە لەشار دكتۆر پێی گوتووە بچۆ بۆ گوند و ژیانی لادێ تاكو كەمێك هەوای ساف هەڵمژی و باری دەروونت هێور بێتەوە بەهەر حاڵ بە مانەوەی ئەو كچە لەو ماڵەدا رۆژ لە دوای رۆژ پەیوەندیمانی بەهێزتر دەكرد شوعلەش زۆر قەرزاری چاكەی من بوو كە لە مردن رزگارم كرد بۆیە رۆژێكیان هەر خۆی پێی گوتم حەز دەكەم زەواجت لەگەڵدا بكەم نەشئەت هەر بۆ خۆمان لەم گوندەدا ماڵۆچكەیەكی جوان بۆ خۆمان پێكەوە دەنێین نەشئەت دەڵێت هەرچەندە من زۆر گومانم لە رابردووی شوعلە هەبوو بەڵام هەموو ئەو قسانەی دەیكردن كە ئەو بێتاوان بووە هەر كەسێكی تریش بوایە بڕوای دەكرد ئەوەبوو شێخی مامیشم تێگەیاند و لە ماوەی مانگێكدا رێوڕەسمی مارەبڕین و گواستنەوەی شوعلە بەڕێوەچوو و ژیانی هاوسەرگیریمان پێكهێنا.
شەوی یەكەم و تۆخبوونەوەی گومانەكان
دوای ئەوەی شوعلەم گواستەوە هەر لە شەوی یەكەمدا بۆم دەركەوت كە ئەو ئافرەتە كچێنی نەماوە و كراوە بە ژن زۆر باشیش هەستم بەوە دەكرد كە تەنیا جارێك وای لێ نەكراوە بەڵكو هەر لە ئافرەتێك دەچوو كە دوای چەند ساڵ مێردكردن بێوەژن كەتبێ. بۆیە بە تەواوی خۆشەویستی و عاتیفەم بۆی كەم بووەوە بەڵام نەمدەهێشت بە زەقی هەستی پێ بكات رۆژان هاتن و رۆیشتن چەند مانگێك تێپەڕی بەسەر زەواجكردنماندا بڕیارماندا ماڵمان بگوازینەوە بۆ شارۆچكەیەك لە دەورووبەری تكریت.. بەڵام من هەرچەندم دەكرد دڵم بە شوعلە خۆش نەبوو ئەویش بیانووی تەنیا ئەوە بوو دەیگوت كاتێ من بێهۆش بوومە لەوانەیە ئەو شۆفێرە دەستدرێژی كردبێتە سەرم بەڵام من نەمتوانی چیتر لە گوماندا بژیم رۆژێكیان بە شوعلەم گوت حەز دەكەی رابردووی خۆمت بۆ باس بكەم گوتی زۆریش حەز دەكەم منیش بۆ ئەوەی زاری ئەو بكەمەوە و ئەویش شەرحی حاڵی خۆی بكات هەندێ درۆم هەڵبەست و گوتم لای من پەیوەندی خۆشەویستی و عیلاقەی پێش زەواج كارەكی زۆر ئاساییە گوتی چۆن گوتم من بەر لەوەی تۆ بهێنم پەیوەندیم لەگەڵ كچێكی تردا هەبوو زۆر ژوانمان بەیەكەوە دەبەست و چیشم ویستبایە لەگەڵی دەمكرد كە وام گوت ئیتر شوعلەش ترسەكەی رەویەوە و زاری كرایەوە و گوتی كەواتە تۆش رابردووت وەك منە منیش گوتم ئەی رابردووی تۆ چۆنە شوعلە گیان خۆشەویستت هەبوو یان نا؟ پەیوەندیت لەگەڵ چ كەسێكدا هەبوو ئا لەو ساتەدا شوعلە وەك فیشەكێك ئەو قسەیە لە زاری دەرچوو گوتی خوا یوسف بگرێ وا ئاوهای بەسەرهێنام و وەختبوو بە كوشتنمدا.. گوتم یوسف كێ یە ئەمجارەیان شوعلە زانی تێكەوت گوتی: ئا مەبەستم ئەو شۆفێرەیە كە ئاوهای بەسەرهێنام نەشئەت دەڵێت من وازم لێ نەهێنا گوتم یان ئەوەتا راستیم پێ بڵێ یان هەر ئێستا تەسلیمی باوك و براكانت دەكەمەوە.
ئاشكرابوونی نهێنییەكان!!
بەڵام شوعلە زۆر گریا و پاڕایەوە كە تەنیا ئەوەی گوتویەتی راستییەكانە بەڵام من هەرگیز قەناعەتم پێ نەكرد، بۆیە بە ناچاری هەموو راستییەكانی دركاند و گوتی نەشئەت گیان ناتوانم چیتر راستییەكانت لێ بشارمەوە ئەو یوسفەی باسم كرد ئەو تاكە سەرچاوەی ئازارەكانمە ئەو چارەنووسی منی بەم رۆژە گەیاند ئەو شەرمەزاری دونیا و قیامەتی كردم ئەو وایكرد كە باوك و براكانم بڕیاری كوشتنی من بدەن كچی تاقانەی ئەو ماڵە بووم، من و یوسف پەیوەندییەكی زۆر بە هێزمان بەیەكەوە هەبوو ئەو كوڕە رۆژ دوای رۆژ بە قسەی نەرم و لوس منی فریودا تا ئەوەی كچێنی پێ دۆڕاندم ماوەی شەش مانگ پەیوەندییەكی جنسی نهێنیمان پێكەوە هەبوو زیاتر لە دەیان كەڕەت بە ناشەرعی هاتۆتە لام و هەر خۆشی حەبی دژە سكپڕی دەرخوارد دەدام تا ئەو رۆژەی خیانەتەكانم لای ماڵەوە ئاشكرا بوو بۆیە باوكم بڕیاری كوشتنمی دا و بە حەمید و سعیدی برامی گوت بڕۆن لە بیابانێكدا وەك سەگ بیتۆپێنن ئەوەبوو ئەوانیش منیان بردە ئەو شوێنەی كە تۆ منت تێدا هەڵگرتەوە ئەوبوو براكانم چەند چەقۆیەكیان لێدام بەڵام دواتر پەشیمان بوونەوە لە كوشتنم و هەر لەوێدا بە برینداری بەجێیان هێشتم.
نەشئەت دەڵێت كە ئەو راستیانەم بیست ئیتر مێشكم جام بوو خوێنم دەكوڵا گوتم بۆچی سەرەتا درۆت لەگەڵ كردم دەبێ ئێمە لە یەكتر جیا ببینەوە گوتی نا تكات لێ دەكەم بڕیاری وا مەدە چونكە من جگە لە تۆ كەسی ترم نییە و لای باوك و براكانم من مردوومە ئەی كەواتە تەڵاقم دەدەی چۆن بگەڕێمەوە لایان بە كام رووەوە بگەڕێمەوە تا دووبارە بمكوژنەوە گوتم جا ئەوە موشكیلەی خۆتە من ناتوانم لەگەڵ ژنێكی داوێن پیسدا ژیان بەرمە سەر دەبێ لێك جیا ببینەوە ئەوە بوو لە بڕیارێكی لەناكاودا سێ بە سێ تەڵاقمدا ئەویش چووە بنكەی پۆلیس و شكایەتی لێكردم و بوختانیشی بۆ هەڵبەستم منیش ئەوەتا هەموو راستییەكان دەخەمە روو ئیتر بەم شێوەیە من ئەو ژنەم تەڵاقدا و پۆلیسیش بە دوای باوك و براكانیدا نارد و بەڵێنی لێوەرگرتن كە ئازاری شوعلەی كچیان نەدەن ئەگینا بەرپرسیار دەبن ئیتر ئەویش گەڕایەوە لای باوك و براكانی بەڵام دوای ماوەیەك پرسیارم كرد گوتیان ماڵی باوكی شوعلە باریان كردووە بۆ بەغدا بۆیە لەو ساوە تا ئێستا نازانم چارەنووسی شوعلە چی بەسەر هاتووە بەڵام تاسەر ئێسقان پەشیمانم لە زەواجكردنم لەگەڵ شوعلەدا.
 


 

سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری گوڵان مێدیا

14.07.2008 رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه‌
 

 بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری قوبادی ::

تکایه‌ ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ ناخێنرێته‌وه‌ لێره‌ فۆنتی کوردی داگره‌ بۆ کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre  Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket

داگرتنی فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti Kurdi
 

 
 
 
 
 
 
www.Qubadi.com  سه‌ره‌تا .: په‌یوه‌ندی .: 2009-2006 © هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون بۆ
Created And Designed By Farooq R. Grjo_Gull