|
دانا عه‌بدولجه‌بار بۆ سازكردنی زنجیره
ئاهه‌نگێك ئه‌مرِۆ ده‌گاته ئه‌ڵمانیا |
دانا عه‌بدولجه‌بار
بۆ سازكردنی زنجیره ئاهه‌نگێك ئه‌مرِۆ ده‌گاته
ئه‌ڵمانیا
عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- دانا عه‌بدولجه‌بار
به‌مه‌به‌ستی سازكردنی زنجیره ئاهه‌نگێك له چه‌ند
وڵاتێكی ئه‌وروپی، ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه ده‌گاته وڵاتی
ئه‌ڵمانیا.
له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ دانا
عه‌بدولجه‌بار بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "به
مه‌به‌ستی سازكردنی چه‌ند ئاهه‌نگێك بۆ ره‌وه‌ندی كورد
له ئه‌ورپا، گه‌شتێك ئه‌نجام ده‌ده‌م".
هه‌روه‌ها دانا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌و
ئاهه‌نگانه له وڵاته‌كانی ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا، سوید
و به‌ریتانیا به‌رِێوه‌ده‌چێت، گوتیشی "ره‌نگه چه‌ند
هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانیبێژ له كاتی به‌رِێوه‌چوونی
ئاهه‌نگه‌كانم له‌گه‌ڵمدا به‌شداربن و یه‌كه‌م
ئاهه‌نگیشم له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌بێت".
هونه‌رمه‌ند هه‌روه‌ها گوتیشی "به‌ر له ئه‌نجامدانی
گه‌شته‌كه‌م گفتوگۆم له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی
موزیكژه‌ن كردووه، بۆئه‌وه‌ی هاوكارم بن له كاتی
ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگه‌كانم له‌م وڵاتانه، ئه‌وانیش
له‌به‌رامبه‌ردا ئاماده‌یی خۆیان نیشان داوه".
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ دانا
عه‌بدولجه‌بار ئه‌مه یه‌كه‌م گه‌شته به مه‌به‌ستی
سازكردنی ئاهه‌نگ بۆ ره‌وه‌ندی كورد روو ده‌كاته ئه‌و
وڵاته ئه‌ورپییانه.

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
په‌یامنێر |
14.07.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|