|
|
|
هونه‌رمه‌ندانی كورد له فێستیڤاڵی
ته‌له‌فیزیۆنه‌كانی ئێران خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێنا |
هونه‌رمه‌ندانی
كورد له فێستیڤاڵی ته‌له‌فیزیۆنه‌كانی ئێران
خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێنا
مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ هونه‌رمه‌ندانی كورد له
ته‌له‌فیزیۆنه‌كانی مه‌هاباد، كرماشان كوردستان و
ئیلام له 16مین خولی فێستیڤاڵی به‌رهه‌مه‌كانی رادیۆ
و ته‌له‌فیزیۆنی پارێزگاكانی ئێران، كه له شاری
شیراز بێڕێوه‌چوو، له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م
فیستیڤاڵه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێنا.
به پێی راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی
په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی فێستیڤاڵی رادیۆ و
ته‌له‌فیزیۆنی پارێزگاكانی ئێران، 16مین خولی
فێستیڤاڵی به‌رهه‌مه‌كانی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی
پارێزگاكانی ئێران، به به‌شداری به‌رهه‌می
هونه‌رمه‌ندانی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی پارێزگاكانی
سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئێران، له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر
به به‌شداری سه‌رجه‌م ناوه‌نه‌كانی رادیۆ و
ته‌له‌فیزیۆنی پارێزگاكانی ئێران، له ته‌نیشت مه‌زاری
شاعیلری ناوداری ئێران حافز له شاری شیراز
به‌ڕێوه‌چوو.
رێوره‌سمی كۆتایی 16مین خولی فێستیڤاڵی به‌رهه‌مه‌كانی
رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی پارێزگاكانی ئێران، به
ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی رێكخراوه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی ئێران
واته رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ئێران عیزه‌توڵڵا
زه‌رغامی، بێژه‌ری ناوداری كوردستان و ئێران و سه‌رۆكی
كۆمیسیۆنی هه‌واڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران فوئاد بابان،
هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربووی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی
پارێزگاكانی سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئێران و ئه‌ندامانی
لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵ له شاری شیراز
به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوره‌سمی كۆتایی ئه‌م فیستیڤاڵه، باشترین
هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتووی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی
پارێزگاكانی سه‌رانسه‌ری ئێران له چه‌ندین به‌شی
فیلمی ته‌له‌فیزیۆنی و زنجیره دراما و تێله تێئاتر
واته شانۆگه‌ری ته‌له‌فیزیۆنی له لایه‌ن ئه‌ندامانی
لێژنه‌ی ناوبژیوانه‌وه ده‌ستنیشان كران، له‌وانه:
نووسه‌ری سیناریۆ، به‌رهه‌مهێنه‌ری، بێژه‌ری، موزیك،
ده‌رهێنه‌ری، ئه‌كته‌ری ئافره‌ت و پیاو و منداڵ،
وێنه‌گری، رووناكی، زنجیره دراما، ده‌نگهه‌ڵگری،
مونتاج، دیزاینی تایتڵ، دیزاینی سه‌حنه و جلوبه‌رگ،
دیزاینی میكیاج، هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی تایبه‌ت.
هونه‌رمه‌ندانی كورد له ناوه‌ندی ته‌له‌فیزیۆنه‌كانی
مه‌هاباد، پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان و ئیلام له
به‌شه جۆراوجۆره‌كانی 16مین خولی فێستیڤاڵی
به‌رهه‌مه‌كانی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی پارێزگاكانی
ئێران، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی پڕبایه‌خیان به‌ده‌ستهێنا،
له‌وانه:
ـ به‌شی به‌رهه‌می ته‌له‌فیزیۆنی:
ـ راپۆڕتی تایبه‌تی هه‌واڵی ته‌له‌فیزیۆنی: مه‌سعوود
وه‌رمه‌زیار، ئه‌میر ئه‌میری و فه‌رهاد عارفیان له
كوردستان.
ـ به‌شی دیكۆمێنت: كه‌یوان فه‌هیمی و حه‌سه‌ن موخودی
له مه‌هاباد.
ـ به‌شی كارتۆنی: فه‌خره‌دین دۆست محه‌مه‌د له
كرماشان.
ـ به‌شی كورته فیلمه دراماكان: روحوڵڵا ئه‌كبه‌ری
به سێ خه‌ڵات، عه‌باس میرزایی، نادر گۆهه‌رسوودی،
مه‌هسا كه‌وسه‌ری و تاهیر سوڵتانی له ئیلام.
ـ به‌شی بووكه‌ڵه: كامران یۆسفی و كاوه ده‌باغچی
موكری له مه‌هاباد.
ـ به‌شی تێكه‌ڵاوی شانۆیی: عه‌لی یاوه‌ر محه‌مه‌دی و
كورووش سادقی له ئیلام.
ـ به‌شی تێكه‌ڵاوی ئاسایی: قاسم ئازیز له مه‌هاباد.
ـ به‌شی راپۆڕتی دیكۆمێنتی: ته‌یموور ئه‌عزه‌می به
دوو خه‌ڵات له كوردستان.
ـ به‌شی لاوه‌كی: پڕشه‌نگ به‌شیری و عه‌لی قادری له
مه‌هاباد و عه‌لی مورادی له ئیلام.
ـ به‌شی تایبه‌ت: عه‌لی قادری له مه‌هاباد.
ـ به‌شی رادیۆ:
ـ بێژه‌ری هه‌واڵی رادیۆ: چغا كه‌بووی له كرماشان.
ـ به‌شی منداڵان: فائیزه حه‌قیقی له كرماشان.
ـ به‌شی فه‌رهه‌نگی: مێهری پاكزاد له ناوه‌ندی مهاباد
و حه‌یده‌ر كه‌ره‌مخانی له ناوه‌ندی ئیلام.
ـ به‌شی راپۆڕتی دیكۆمێنتی: عه‌لی ره‌حمانی و مێهران
حه‌ره‌می له ناوه‌ندی كوردستان.
ـ له شێرزاد هیمه‌تی زاده جێگری ده‌نگ له ناوه‌ندی
ئیلام رێز گیرا.
ـ له ره‌حیم قۆیتاسی به‌رپرسی بڵاوكردنه‌وه‌ی
ناوه‌ندی ئیلام رێز گیرا.
ـ له وی‌دا ئه‌یووبیان به‌رپرسی بڵاوكردنه‌وه‌ی
ناوه‌ندی كوردستان رێز گیرا.
ـ به‌شی موزیك:
ـ به‌شی موزیكی ئۆركستراڵ واته پێكه‌وه ژه‌نینی
گروپ:
ـ به‌شی به‌رهه‌می هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو: ئارشام
خورسه‌ند پوور به به‌رهه‌می "نه‌وای عیشق" له
كرماشان.
ـ به‌شی شاعیری: مامۆستای كۆچكردوو یه‌دوڵڵا بێهزاد
له كرماشان.
ـ باشترین به‌رهه‌می بێ كه‌لام: هونه‌رمه‌ندی
موزیكزانی باشووری كوردستان لاوك له‌تیف له مه‌هاباد.
ـ به‌شی موزیكی بێ ساز:
ـ به‌شی ئاوازدانه‌ری: شه‌هاب موته‌قی فه‌ر و ره‌زا
مه‌وزوونی به به‌رهه‌می "شین" له كرماشان.
ـ به‌شی شاعیری: ره‌زا مه‌وزوونی به به‌رهه‌می
"موناجات" له كرماشان.
ـ به‌شی موزیكی ناوچه‌یی و مه‌قامی:
ـ به‌شی به‌رهه‌می هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو: شاهین
موته‌قی فه‌ر به به‌رهه‌می "قه‌سری شیرین" له
كرماشان.
ـ به‌شی ئاوازدانه‌ری: شاهین موته‌قی فه‌ر به
به‌رهه‌می "قه‌سری شیرین" له كرماشان.
ـ به‌شی دابه‌شكردن: شه‌هاب موته‌قی فه‌ر به
به‌رهه‌می "قه‌سری شیرین" له كرماشان.
ـ به‌شی دانگهه‌ڵگری: شه‌هاب موته‌قی فه‌ر به
به‌رهه‌می "قه‌سری شیرین" له كرماشان.
ـ به‌شی پێكه‌وه‌ژه‌نینی گروپ: عه‌بدولره‌زا ئارمانده
به به‌رهه‌می "قه‌سری شیرین" له كرماشان.
ـ به‌شی چاودێری تۆماركردن: شه‌هاب موته‌قی فه‌ر به
به‌رهه‌می "قه‌سری شیرین" له كرماشان.
ـ به‌شی شاعیری: یه‌دوڵڵا ره‌حمانی به به‌رهه‌می
"قه‌سری شیرین" له كرماشان.
ـ به‌شی موزیكی سونه‌تی:
ـ به‌شی به‌رهه‌می هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو: په‌یمان
سه‌لیمی فه‌ر له كوردستان.
ـ به‌شی گۆرانیبێژ: محه‌مه‌د گورجی له كوردستان.
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی شانۆكاری كرماشانی له به‌شی
"تێله تێئاتر" واته "شانۆگه‌ری ته‌له‌فیزیۆنی" له
16مین خولی فێستیڤاڵی به‌رهه‌مه‌كانی رادیۆ و
ته‌له‌فیزیۆنی پارێزگاكانی ئێران، چه‌ندین خه‌ڵاتیان
به‌ده‌ستهێنا، له‌وانه:
ـ به‌رهه‌مهێنه‌ری: غوڵام‌حوسێن لوتفی له كرماشان.
ـ ده‌رهێنه‌ری: غوڵام‌حوسێن لوتفی له كرماشان.
ـ نووسینی سیناریۆ: حه‌مید ره‌زا نه‌عیمی له كرماشان.
ـ دیزاینی سه‌حنه و جلوبه‌رگ: موحسین هه‌زار خانی له
كرماشان.
ـ ئه‌كته‌ری ئافره‌ت: نیلووفه‌ر جه‌واد پوور له
كرماشان.

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
په‌یامنێر |
14.07.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|