|
|
|
تا ماڵ پێویستی بێت به مزگه وت حه رامه |
تاما ڵ پێویستی بێت
به مزگه وت حه رامه نامه یه کی کراوه بۆ چۆپی فه تاح
کاتێک بیستم چۆپی خانی گۆرانی بێژ کۆنسێرتی کرد بۆ
مناڵه ئاواره عه ره به کان ، سه رم سورما به چاوه کانم
باوه رم نه ئه کرد ئه وه ی ئه یخوێنمه وه ڕاست بێت ،هه
رچۆنێک بێت ئه مویست خۆم له م ڕاستییه دوور بخه مه وه
به ڵام هه ندێ جار ڕاستییه کان به پێچه وانه ی خواستی
مرۆڤه کانه وه ن و ئازار به خش زیاتر له وه ی چێژ بده
ن.
پیم خۆش نی یه من له باره ی هونه رمه دێکه وه بنوسم به
ڵام ناتوانم له ئاستی شتێک بێده نگبم ،حه ز ئه که م له
چۆپی خان بپرسم ئه و کاتێک نان ئه خوات پێش ئه وه ی
پارو قوت بدات ئه ی جوێت ؟ یان ئه پرسم کاتێک
پێشنیارێکی بۆ دێت بۆ گێرانی کۆنسێرت یان ئاهه نگ پرس
به که سانی شاره زای نزیکی خۆی ئه کات ؟ یان به کاک
(احسان)ی باوکی به رێزیان ئه ڵێت چونکه ئه و ساڵانێکه
ئاواره و راکردووی ده ستی سیاسه تی به عسیه عه ره به
کانه ئه و باش ئه زانێت به عسییه کان چی جۆره
کۆنسێترێکیان بۆ کورد ساز ئه کرد .
دووباره ئه پرسم و ئه ڵێم چۆپی که بریارت دا کۆنسێرت
بۆ مناڵه عه ره به کان بکه ی پێشتر بیست بووت که (کازم
ساهر ،نازم خه زالی، هه یسه م یوسف،ڕه زا عه بدوڵا) هه
ر یه که و چه ند کۆنسێرتیان بۆ مناڵانی هه ڵه بجه و ئه
نفال کردووه؟
ئه مه وێت ئه بڵێم که من که سێکی نه ژاد په رست نیم و
باوه رم با کرانه وه ی جیهان و فره نه ته وه ی هه یه
به ڵام کورد جوانی ووتوه که ئه ڵێت (تا ماڵ پێویستی
بێت به مزگه وت حه رامه
چۆپی له جیاتی ئه وه ی زیاتر له خزمه تی فه رهه نگ و
کلتوری نه ته وه که ی دابێت ئێستا له هه وڵی کۆکردنه
وه ی پاره دایه به وه ی ئه بێته سه فیری ئاسیا سێڵ
وکۆنسێرت بۆ به چکه عه ره به کان ئه کات بۆ ئه وا نه ی
که تا ئێستاش به سه ر زمانیاندا نایه بڵین کوردستان ئه
ڵێن( شمال عزیز
له کۆتایدا ئه ڵیم ئێمه ی کورد هێشتا ووڵاتیکی سه ربه
خۆمان نی یه و پێویسته ئاگامان له ئازاره کانی مناڵانی
قوربانی ده ستی سیاسه ته یه ک له دوای یه که کانی ده
سه ڵاتی عێراق بێت و بیر له یارمه تی دانی مناڵانی هه
ڵه بجه و گه رمیان بکه ینه وه باشتره له وه ی له پێناو
بریک پاره و ناوبانگ
ئاشنا که رکوکی
ashnakarkuk@hotmail.com

|
|
سهرچاوهی مهڵپهری
قوبادی |
17.07.2008 |
رێکهوتی بڵاوکردنهوه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مهڵپهری
قوبادی :: |
تکایه ئهگهر نوسینهکانی سهرهوهتان بۆ
ناخێنرێتهوه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیتهرهکهت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|