|
مێژووی كورد له‌سه‌ر به‌رد |
مێژووی كورد
له‌سه‌ر به‌رد
شاسوار محه‌مه‌د- رانیه
سه‌عات 5 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 15/7 به‌ئاماده‌بوونی
ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌ردۆستان و میوانان،
به‌هاوكاریی مه‌ڵبه‌ندی 8 ی رێكخستنی راپه‌ڕین،
له‌هۆڵی كۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵات له رانیه، پێشانگایه‌كی
شێوه‌كاریی له‌ژێر ناونیشانی (مێژوو له چاوی
هونه‌ره‌وه) بۆ به‌هره‌مه‌ند (ئیبراهیم ژاراوه‌یی)
كرایه‌وه كه چه‌ند به‌رهه‌مێكی هه‌ڵكه‌ندراوی سه‌ر
به‌ردی سروشتی بوون.
له پێشانگاكه‌دا (40) پارچه به‌ردی وێنه له‌سه‌ر
هه‌ڵكه‌ندراو نمایش كران، هه‌روه‌ها (10) تابلۆی تری
شێوه‌كاری نمایش كران، كه ده‌ربڕی كێشه‌كانی ژیان و
نه‌هامه‌تی منداڵان بوون له‌م سه‌رده‌مه‌دا، هه‌روه‌ها
وێنه‌ی سه‌ر به‌رده‌كان ده‌ربڕی رووداو و
كاره‌ساته‌كانی گه‌ل بوون له قۆناغه سه‌خته‌كانی
كوردستان كه پێیدا تێپه‌ڕ بووه.
ئیبراهیم ژاراوه‌یی به PUKmedia ی راگه‌یاند: من
ویستوومه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م هونه‌ره‌وه راستی رووداو و
مێژوو و كاره‌ساته‌كانی گه‌له‌كه‌م بگه‌یه‌نم، زۆر
هه‌وڵم داوه بۆئه‌وه‌ی به جوانترین شێوه وێنه‌كان
دروست بكه‌م له‌سه‌ر به‌رده‌كان.
ئیبراهیم محه‌مه‌د ئیبراهیم له‌ساڵی 1983 له ژاراوه
له‌دایك بووه، له ساڵی 1995 ده‌ستی كردووه به‌م
كاره هونه‌رییه، ئه‌مه حه‌وته‌مین پێشانگای
به‌هره‌مه‌نده له‌و بواره‌دا، وێنه‌كان زۆر
ورده‌كاریی تیادا كرابوو له‌لایه‌ن به‌هره‌مه‌نده‌وه‌و
وێنه‌كان بۆخۆیان ده‌دوان و سه‌رنجی ئاماده‌بووانیان
راكێشابوو، بڕیاریشه سبه‌ینێ ئه‌و پێشانگایه
به‌رده‌وام بێت.





|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
پوک مێدیا |
15.07.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|