|
هونه‌رمه‌ند عوسمان سه‌رقاڵی ئه‌لوبومێكی
نوێیه |
هونه‌رمه‌ند عوسمان
سه‌رقاڵی ئه‌لوبومێكی نوێیه
موحسین یاسین(سبه‌ی):
هونه‌رمه‌ند عوسمان عه‌بدوللاَ دوای بلاَوكردنه‌وه‌ی
ئه‌لبوومی خاك ئێستا سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی
ئه‌لبومێكی نوێیه كه نزیكه‌ی هه‌شت گۆرانی له‌خۆ
ده‌گرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به سبه‌ی گۆرانی بێژی لاو
عوسمان عبدوللاَ رایگه‌یاند كه ئێستا سه‌رقاڵی
تۆماركردن و به‌رهه‌مێنانی ئه‌لبومێكی نوێیه كه
سه‌رجه‌م ئاوازه‌كانی خۆیه‌تی و تێكسته‌كانی
بریتییه له دوو تێكستی كلاسیكی و چه‌ند تێكستێكی
نوێ، كه ئێستا نیوه‌ی كاره‌كانی ته‌واوو بووه.
ناوبراو وتیشی: ئه‌م ئه‌لبوومه‌م له ستۆدیۆی میلۆدی
له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری ده‌نگ ئاكۆ
عومه‌ر كاری تۆماركردنی بۆ ده‌كرێت، ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی له ئه‌لبوومی پێشووتری
جیاوازتره و ئه‌م جاره‌یان زیاتر كاری له‌سه‌ر
ستایڵی ئه‌ره‌بیسك كردووه، له كۆتاییدا سوپاسی
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كرد كه هاوكاریان كردووه بۆ
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ئه‌لبوومه.

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
سبه‌یی |
14.07.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|