|
پیاوه دووگیانه‌كه منداڵه‌كه‌ی بوو |
پیاوه
دووگیانه‌كه منداڵه‌كه‌ی بوو
تۆماس بیتی ئه‌و پیاوه دووگیانه‌ی كه‌ماوه‌یه‌كه
میدیاكانی جیهانی سه‌رقاڵكردووه وه‌ك مێینه‌یه‌ك هاته
ژیانه‌وه به‌ڵام له جۆری ره‌گه‌زی خۆی رازینه‌بووه،
هه‌ربۆیه پاش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك خۆیكرد به
پیاوو ئێستاش پاش پیتاندنێکی ده‌ستکرديی، کچێکی هێنايه
ژیانه‌وه.
دوێنێ 3/7 میدیاكان بڵاویانکرده‌وه، که منداڵێك
به‌ڕێگایه‌کی زۆر سه‌یر له نه‌خۆشخانه‌ی بێند له
ناوچه‌ی ئۆریگۆن- ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا هاتۆته ژیانه‌وه كه‌ئه‌ویش منداڵه‌كه‌ی
بیتی- یه و ميدياكان باسيان له‌وه‌ش كردووه كه‌باری
ته‌ندروستی منداڵه‌كه جێگیره.
تۆماس پێش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر مه‌مکی خۆی
بڕیوه‌ته‌وه و له‌ڕێگای چه‌ند جارێك
چاره‌سه‌رکردنه‌وه هه‌وڵدراوه هۆرمۆنی "Testosteron"
ی تێدا دروستببێت و كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریش
بۆ گۆڕینی ره‌گه‌زه‌كه‌ی، تۆماس نه‌یویستووه هێلکه‌دان
و منداڵدانی بۆ ده‌ربهێنن.
بيتى له‌کاتی دووگیانی‌دا رایگه‌یاندبوو: "من ده‌بم
به‌باوکی کچه‌که‌م و نانسی به دایکی، ئێمه خێزانێکی
ئاسایی پێکه‌وه ده‌نێين"
بيتى ئاشکراشیكردووه که ئه‌و‌و نانسی هاوسه‌ری له‌سه‌ر
خستنه‌وه‌ی منداڵ به‌و شێوازه دووچاری ڕه‌خنه‌یه‌کی
زۆر هاتوونه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له پزیشکان
ئاماده‌نه‌بوون چاره‌سه‌ری پزیشکی پێشکه‌شبکه‌ن.

|
|
سه‌رچاوه‌ی مه‌ڵپه‌ری
پوک مێدیا |
07.07.2008 |
رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه |
|
|
|
|
بۆ ئازیزانی مه‌ڵپه‌ری
قوبادی :: |
تکایه ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تان بۆ
ناخێنرێته‌وه لێره فۆنتی کوردی داگره بۆ
کۆمپیته‌ره‌که‌ت
Tikaye
eger nusînekany serewetan bo naxwênrêrewe
Lêre Fonti Kurdî Dabigre bo Komputereket
داگرتنی
فۆنتی کوردی
Dagirtinî Fonti
Kurdi
|
|
|
|
|
|
|
|