|
گریانی پێكه‌نین
ئه‌مشه‌و پێكه‌نین زۆر زۆر گریا
كه‌چی گریانیش قاقای پێكه‌نینی ئه‌گه‌یه ئاسمان
ده‌مبینی خه‌نده‌و ئه‌سرین ده‌ستیان كردبوو به سه‌ما
دیمه‌نیان هێنده جووان بوو، له جووانی زویر بوون
ئه‌ستێره‌كان
هه‌نیسكو قاقاش ده‌ست له ناو ده‌ست، پیاسه‌یان ده‌كرد
به شه‌قامه‌كانی ئه‌وینا
زۆریان پێ سه‌یر بوو به‌تاڵ بوون له‌وێ گشت دڵه‌كان
منیش پێكه‌نینم كرده پێم‌و گریانیشم كرد به به‌رما
ئنجا ڕێم گرته به‌ر بۆ كۆڵانی ئاهه‌نگه‌كان
بیستم هه‌موو ئاوازه‌كان هه‌نیسك بوون‌و وشه‌كانیش
هه‌ڵیان ئه‌یا به شان‌و باڵی پێكه‌نینا
تێنه‌گه‌شتم تا بینیم سه‌مای تاوانی فریشته‌كان
ئه‌وجا له فریشته‌یی ناخی خۆشم چووم به شكا
خێرا ڕامكرد بۆ بێستانی ئاوێنه‌كان
ده‌نگێكی دوور هاواری كرد به‌ناو گوێما
زانیم درۆ بوونی نی یه‌و هه‌مووی درۆن ڕاستی یه‌كان
|