|
من ئه‌مه‌وێت بگریم
من ئه‌مه‌وێت له به‌یانی یه‌كی بێ هیوادا
نوقم ببم....تێر تێر به‌سه‌ر شانی سه‌رابدا بگریم
من ئه‌مه‌وێت له پایزێكی ته‌نهایی دا
بژیم....تا به‌سه‌ر تابوتی گشت گه‌ڵایه‌كدا بۆخۆم
بگریم
ئه‌مه‌وێت بفڕ‌م....نه‌ك بۆلای تۆ یان به
ئاسمانێكی ڕۆشندا
ناااا....بۆ ماڵی خه‌م تا تێر له‌گه‌ل فرمێسكا بگریم
ئه‌مه‌وێت هاوار بكه‌م....هاواره‌كه‌شم بگاته گوێی
خودا
تا بتوانم بۆ گه‌وره‌یی خوواوه‌ندیش تێر تێر بگریم
من ئه‌مه‌وێت ببمه شه‌وێكی یه‌ڵدا
هاوشانی گشت عاشقێكی زه‌وت لێكراو منیش بگریم
ئه‌مه‌وێت پیاسه كه‌م....نه‌ك له سه‌هۆڵه‌كه یان
به شه‌قامی سالمدا
به‌ر له كۆڵانه چۆڵه‌كانی هه‌نیسكێكدا.....تا ده‌توانم
بگریم
من ئه‌مه‌وێت بگریم....بگریم....بگریم
|