|
زکرێ بۆ
تاریکستانی دابڕان
وه‌رن یاران به جه‌سته‌مان ئاگرێ بۆ خۆمان چێ که‌ین
ته‌رمی گوڵی خه‌ونه‌کانمان به ده‌وری گریانا ڕیزکه‌ین
له ئاسه‌واری دڵمانا جێی ئاهه‌کــــــــان
بــــــکه‌ینه‌وه
خۆڵه‌مێشی دڵی سووتاو به کوانوی عه‌شق بده‌ینه‌وه
وه‌رن یاران وه‌ختی زکر و ده‌ف ژه‌نینی دابـــــڕانه
سڵای پێــك هه‌ڵدانی خـه‌م و شه‌رابی ئه‌شك و گریانه
من سه‌رقافڵه‌ی ژانه‌کانم به مۆمێکی پڕ
جه‌فــــــاوه
ئێوه‌ش به چرای شکاوی دوای جه‌نگی ڕق و مه‌نفاوه
ده‌ڕۆین به‌ره‌و ڕوباری ژان چون بارانمان لێ بڕاوه
له کۆی باخی سه‌وزی عه‌شق چڵێکی ووشکمان ماوه
له کوێ شه‌کوا له عه‌شق بکه‌ین که عه‌شق له
دڵمانایه
کڵپه‌ی ڕه‌زی دابڕانمان به ئه‌شـــــــك سه‌بووری
نایه
وه‌رن ئیــــتر با به‌خۆمــان بچیـــنه کۆشی
تابووتــــــێ
تازه ته‌مه‌ن له هه‌رکوێ بێ هه‌ر بۆ ماڵی عه‌شق
ئه‌سووتێ
|